٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ناوەراندا ١٣ داعش کوژران

سەرچاوە: KDP.info

ناوەران -KDP.info- سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له میحوه‌رى ناوه‌ران، ئاشكراى کرد، له‌ ئاکامی بۆردوومانكردنى بنكه ‌و باره‌گاكانى تیرۆریستانى داعش له‌ میحوه‌رى ناوه‌راندا ١٣ تیرۆریستی داعش کوژراون.

(سه‌عید مه‌موزینى) به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى لقى 14ـى پارتیى دیموكراتى كوردستان له‌ میحوه‌رى باشیك به ‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند:" ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان و تۆپخانه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌رى ناوه‌راندا مۆلگه‌ و باره‌گاكانى تیرۆرستانى داعشیان کوتاوە."
ئه‌و به‌رپرسه‌ى ڕاگه‌یاندى لقى 14ـى پارتیى دیموكراتى كوردستان له‌ مووسڵ گوتیشى:" له‌ ئه‌نجامى ئه‌و بۆردوومانه‌دا  به‌ پێى زانیاری، 13 تیرۆریستى داعش کوژراون و چەند مۆڵگه داعشێکیش خاپوور كران."
نه‌شوان به‌رزنجى
 

هەواڵی پەیوەندیدار