داعش کار لەسەر خەڵەتاندنی منداڵانی دابڕاو لە خوێندن دەکات

بەغدا-KDP.info- ئه‌ندامێكى كوردى لیژنه‌ى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایده‌گه‌ینێت تیرۆریستانى داعش لە خوایانە منداڵێک لە خوێندن داببڕێت هەتا گورجێ هەڵی‌بخەڵەتێنن و، کاری تیرۆریستیی پێ بکەن.
(د. بێریوان خه‌یلانى) ئه‌ندامە كوردێکى لیژنه‌ى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "دابڕانی منداڵانى عێراقی له خوێندن، دەرفەتێکی ناوازەیە بۆ تیرۆریستان؛ گورجێ کابرای منداڵکار هەڵدەخەڵەتێنن و، کردەوەی خراپی پێ دەکەن؛ جا لەبەر ئەوە دەشێ خەڵکەکە یارمه‌تى بکەین با لەبەر هەژاری منداڵی خۆیان لە خوێندن دەرنەهێنن."
.
(د. بێریوان) گوتیشى: "له په‌راوێزى كۆنگره‌ى جیهانى له پێناو بنه‌بڕكردنى دیارده‌ى ڕەشبگیرکردن و چه‌وساندنه‌وه‌ى منداڵان، داوامان له حكومه‌تى عیراقى فیدراڵ و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كردووە، خێزانە هەژارەکان باروبوو بکەن با لە هەژاریدا منداڵەکانیان لە خوێندن نەبڕنەوە؛ پێویسته وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده پرۆگرامێكى باش و تێروته‌سه‌لى هه‌بێت و، وا لە منداڵان بکات دڵیان بە خوێندنەکەیان خۆش بێت، نەک وایان لێ بکات لە قوتابخانە بتۆرێن."
نه‌شوان به‌رزنجى




