زەعیم عەلی: بەبێ پێشمەرگە گرتنەوەی مووسڵ ئاستەمە.. لەبەر کەوتنی رومادی پرۆسەکە دواخرا
__2015_06_18_h18m9s20__LB.jpg)
دهۆک-KDP.info-به‌رپرسى میحوه‌رى ڕۆهه‌ڵات و ڕۆژئاواى دیجله (زه‌عیم عه‌لى) ئاماژه به سه‌ركه‌وتنى هێزى پێشمه‌رگه ده‌كات له به‌ره‌كانى جه‌نگدا؛ دەیشڵێ مادامەکینێ ڕومادییش داگیر کرا، مووسڵ جارێ ناگیرێتەوە.
(زه‌عیم عه‌لى) به‌رپرسى میحوه‌رى ڕۆهه‌ڵات و ڕۆژئاواى مووسڵ به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتیی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "پێشمه‌رگه لە شەڕی داعشدا زۆر ئازانە؛ داعش زۆر هەوڵی دا میحوه‌رى پێشمه‌رگه تێك بشكێنن، نه‌یانتوانى؛ ڕاستە ئێستا داعش جووڵه‌ى جارانی نه‌ماوه به‌ڵام پێشمه‌رگه كه‌مته‌رخه‌م نییە و، دەزانێ داعش ده‌سته‌وه‌ستان ناوەستێ و، لە هەل دەگەڕێت و، کەینێ بۆی بڕەخسێت، پەلاماری پێشمەرگە دەدات."
دەیشڵێت: "ئاسته‌مه به‌بێ هه‌ماهه‌نگى پێشمه‌رگه مووسڵ ئازاد بكرێته‌وه، چونكه به‌شێكى زۆرى یان پشكى شێرى پارێزگاكه له باكووره‌وه به ده‌ست هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌وه‌یه؛ به تایبه‌تى ڕێگا سه‌ره‌كییەكه‌كانى نێوان مووسڵ و سووریا كه ئه‌وه‌ش زیانى زۆرى له داعش داوه".
گوتیشى: "لەبەر ئەوەی ڕومادییش داگیر کراوە، ئازادکرددنەوەی مووسڵ ئاسان نابێت."
كارزان هه‌ورامى




