عادل نوورى: داوامان له حكوومه‌تى هه‌رێم كردووه نوورى مالیكى بداته دادگاى نێوده‌وڵه‌تى

هه‌ولێر-KDP.info پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێ -هەقە په‌رله‌مان و حكوومه‌تى هه‌رێم له دادگاى نێوده‌وڵه‌تیدا شكا‌تی (مالیكى) بكەن کە ئەو شەڕەی تووشمان کردووە.
(عادل نووری) په‌رله‌مانتارى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتىی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "وا (عه‌لى غه‌یدان) فه‌رمانده‌ى هێزى سوپاى عێراق، نکۆڵی لەوە نییە کە (مالیكى) خۆی فه‌رمانى پێ کردووە لە مووسڵ بکشێتەوە؛ کە مووسڵیش گیرا، ئەوەندەی نەبرد داعش پەلاماری کوردستانی دا؛ با په‌رله‌مان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له دادگایەکی نێوده‌وڵه‌تیدا شکاتی (مالیکی) بکەن، لەبەر ئەوەی شه‌ڕێكى 1300 كلیۆمه‌ترەى تووشى كورد و هێزى پێشمه‌رگه كردووه و، ده‌بێت قه‌ره‌بووى زیانه‌كانیش بكاته‌وه."
(عادل نووری) گوتیشى: "من ئه‌و داوایه‌م به فه‌رمى ئاراسته كردووه و، پێم وایه خەتا هەرە گەورەکە لە ئەستۆی مالیکیدایە؛ ئاخر ئەو کاتە هەم سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بوو، هەمیش فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌كداره‌كان؛ لەبەر تاوانەکەی ئەو شه‌هیدی زۆرمان داوە، خه‌ڵكمان لێ جینۆساید كراوه؛ ده‌بێت وه‌ڵامى ئه‌و هەموو تاوانه بداته‌وه."
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو کە (مالیكى) بوو ئابووریى عێراقى داته‌پاند و، زیانێكى زۆرى له عێراق دا؛ ئەم قووت‌بڕینەی خه‌ڵكى كوردستانیش بەزمی ئەوە.
كارزان هه‌ورامى




