"دەبێ عەبادی و حکوومەتەکەی بێن بە دەم ئاوارەکانەوە"

بەغدا-KDP.info- ئه‌ندامێكى لێژنه‌ى كۆچ‌وكۆچبه‌رانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دەڵێ، لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق باسی ئەو کەمتەرخەمیەی عێراق دەکەین کە تا ئێستا خۆی نەکردووەتە خاوەنی ئەو هەموو ئاوارەیەی ڕوویان لە هەرێم کردووە و، ئەو پرسە رووبەڕووی (عەبادی) و کابینەکەی دەکەینەوە.
هەرێمی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا تاکە هەرێمێکە توانیبێتی خاکەکەی بکاتە شوێنی 2ملیۆنی ئاوارە؛ جا ئەگەر شەڕی مووسڵ دەست پێ بکات ئەوەندەتر خەڵک ئاوارە دەبن. (د. ماجید شنگالى) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له لێژنه‌ى كۆچ‌وكۆچبه‌ران به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتیی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئاوارەکان گەلێک زۆرن و، بوونەتە بارێکی گران بۆ هه‌رێمى كوردستان، هەتا خەڵکی زیاتریش ئاوارە دەبن و، هەموویشیان هەر دێن بۆ هەرێم؛ بەو حاڵەیشەوە به‌غدا بوودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانى بڕیوه! ژیاندنی دووملیۆن و نیو ئاواره، بە دەم ئاسانە و، خەرجی زۆری دەوێ."
(ماجد شنگالی) نیگەرانی خۆی وەک لیژنەی کۆچ‌و‌کۆچبەرانی پەرلەمانی عێراق ئاراستەی حکوومەتی عێراق دەکات و دەڵێ: "به‌غدا ته‌نانه‌ت نایه‌وێت خۆى بكاته خاوه‌نى ئاواره‌كان؛ خۆی دەیتوانی ئه‌و بودجه‌یەی بۆ په‌ره‌پێدانى پارێزگاكان دایناوە، بیکاتە خه‌رجى ئاواره‌كان، به‌ڵام دیارە هەر خۆی دەدزێتەوە و، خۆی ناکاتە خاوەن؛ جا وا گەرمایش داهاتەوە و، بەبێ فێنکەوەکەر و کارەبا، گوزەرانیان پێ ناکرێ؛ فێنکەوەکەر (ئامێری ساردکەرەوە) و کارەبایش خەرجی زۆرە".
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران لەم دانیشتنەکەی تردا ئەو بابه‌ته تاوتوێ ده‌كات و ده‌بێت عه‌بادی و حکوومەتەکەی بێنە دەم ئاوارەکانەوە؛ دەبێت كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تییش له‌و لێشاوه‌ى ئاواره‌كان ئاگادار بكەینەوە."
كارزان هه‌ورامى




