بەریتانیا بەردەوام دەبێت لە هاریكاریكردنی هێزی پێشمەرگە

بەریتانیا -KDP.info- گەورە ڕاوێژکاری وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی واز لە پشتیوانیکردنی پێشمەرگە ناهێنێت؛ ستاییشی ڕۆڵێ پێشمەرگەیشی کرد و ڕایگەیاند ئەگەر بوێری و ئازایەتییەکەی پێشمەرگە نەبووایە ئەوا داعش زۆر شوێنی دیکەیشی داگیر دەکرد.
لە كۆبوونەوەکەی (كاروان جەمال تاهیر) نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان و (ژەنەراڵ تۆم بێكێت) گەورە ڕاوێژكاری وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باس لە ئازایەتیی پێشمەرگە و پشتیوانیکردنی پێشمەرگە كراوە.
لەو دیدارەدا (ژەنەراڵ تۆم بێكێت) ڕایگەیاندووە: "هێزی پێشمەرگە ئازایانە ئەو ناوچە فراوانەیان پاراستووە و پێشڕەوەییەکی باشیان كردووە؛ خۆی ئەگەر هێزی پێشمەرگە نەبووایە ئەوا وەزعەکە لەمەەیش خەراپ دەبوو، داعش لەوانەیە پێشڕەوەییەکی زیاتری كردبا.
(ژەنەراڵ تۆم) ئاماژەی بەوە داوە كە ئەم جارەی بچێتە بەغدا، بە کاربەدەستانی بەغدا دەڵێ هاریكاریی هەرێم بکەن.
بەرپرسەكەی وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا ئەوەشی ڕاگەیاندووە كە بەریتانیا واز لە شەڕی داعش و، هاریكاریكردنی هێزی پێشمەرگ ناهێنێت.
(كاروان جەمال تاهیر) نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەریتانیا ستایشی ڕۆڵی بەریتانیای لە شەڕی داعش و هاوكاریکردنی پێشمەرگە دووپات كردووەتەوە و داوای كردووە بەریتانیا زیاتر لە جاران پشتی پێشمەرگە بگرێت.
یەحیا سابیر




