٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حەفت تیرۆریست كە دژی پێشمەرگە شەڕیان كردووە دەستگیر كران

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-هێزەكانی ئاسایشی خورماتووە، دەستوبردکیان کرد و، حەفت تیرۆریستی داعشیان گرت؛ ئەم تیرۆریستانە شەڕی پێشمەرگەیان كردووە.
(كەماڵ عەبدوڵا) بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو، بە ماڵپەڕی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "هەر کە زانیمان کۆمەڵە بەرگومانێک لە شارۆچكەكەدا دەسووڕێنەوە، دەستوبرد چووینە گەڕان و پشكنین و، حەفت تیرۆریستمان دەستگیر كرد؛ پێشووتر دژی هێزەكانی پێشمەرگەدا شەڕیان كردووە و  چەندین كردەوەی تیرۆریستییان لەم دەڤەرەدا کردووە."

(كەماڵ عەبدوڵا) دەڵێ تیرۆریستەکانیان لە گەڕەكی تین و عەسكەریدا دەستگیر كردووە؛ هیچ گەڕەکێ ئەوەندەی ئەو دوو گەڕەكە خەڵکی لێ ناڕفێنرێ و، عەرەب و توركمانی سوننەی لێ ناکوژێ.
ڕوونیشی كردەوە، دەستگیركراوەكان پێنج كەسیان سەر بە ڕێكخراوی داعشن و دووانەكەی تر پەیوەندییان بەوە پێنج داعشەوە كردووە و بەنیاز بوونە كردەوەی تیرۆریستی بکەن.
ئەوەشی خستە ڕوو، دەستگیركراوەكان دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە و درکاندوویانە لە خورماتوودا تاوانی زۆریان کردووە .
کاروان جاف
 

هەواڵی پەیوەندیدار