٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانتارێكی گۆڕان: لە لایەن هێزێكی ئاسایشەوە هەوڵی رفاندم درا.. كاری لەم جۆرە بۆ حكوومەتی خوجێیی سلێمانی شیاو نییە

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info-  ئەندام پەرلەمانێكی عێراق لە لیستی بزووتنەوەی گۆڕان كە دانیشتووی ناوچەی گەرمیانە ئاشكرای دەكات، شەوی رابردوو و لە شاری سلێمانی، لە لایەن هێزێكەوە كە جلی ئاسایشیان لەبەر بووە هەوڵی رفاندنی دراوە.

نیوەرۆی ئەمڕۆ لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك، (مەسعوود حەیدەر) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی گۆڕان بڵاوی كردووەتەوە، سەعات 10ـی دوێشەو 17/6/2015، لە كاتی گەڕانەوەی لە دەربەندیخانەوە بۆ سلێمانی، لەسەر شەقامی شەست مەتریی نزیك پردی وڵووبە مەفرەزەیەك بە جلی فەرمیی ئاسایشەوە ڕێگرییان لێی كردووە، وەک خۆی دەڵێت، دوای پێدانی باجی ئەندام پەرلەمانی و خۆناساندنیشی، هێزەكە هەوڵیانداوە چەكی بكەن و بیبەن.

(مەسعوود حەیدەر) جەخت دەکاتەوە، کە ئەگەر ئەم كارە هەڵسوكەوتی كەسییە، پێویستە بەرپرسانی ئاسایش ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵ ئەو كەسانەدا بكەن، یاخود روونكردنەوە بدەن كە  ئەم مەفرەزەیەی ئەو کارەی لەگەڵ ئەودا کردووە بە ئاگاداریی ئاسایشی سلێمانییە یان نا، چونكە ئەمن و ئاسایش لە هەرێمی كوردستان ئەو فاكتەرەیە كە لە عێراقدا شانازی پێوە دەكەن و روودانی كاری لەم جۆرە بۆ حكوومەتی خوجێی سلێمانی شیاو نییە.
ئەو نووسیویەتی، لە كاتێكدا بە زمانی كوردیی پاراو قسەی لەگەڵ مەفرەزەكەی ئاسایشدا کردووە و جلی كوردیشی لەبەر بووە، بەڵام ئەوان هەر هەوڵی ڕفاندنیان داوە.

(حەیدەر) راشیگەیاندووە، جێگری سەروكی حكوومەتی هەرێم و سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق و فراكسیۆنی گوڕانی لەو هەوڵەی هێزەكە ئاگادار كردووەتەوە.

كاروان جاف
 

هەواڵی پەیوەندیدار