٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرەی توركمانی: پێویستە پرسی سەرۆكایەتیی هەرێم بە سازان یەكلا بكرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی فڕاكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، پێویستە پرسی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان موزایەدەی سیاسیی پێوە نەكرێت و بە سازان یەكلا بكرێتەوە، چونكە تاكە چارەسەر بۆ ئەو پرسە تەوافوقە و هیچ رێگای دیكە نییە.

(ئایدن مەعرووف) سەرۆكی فڕاكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "وەكو پێكهاتەی توركمان لەگەڵ ئەوەداین پرسی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لەبەر ئەوەی پرسێكی زۆر گرینگە، پێویستە بە سازان یەكلا بكرێتەوە و موزایەدەی سیاسیی پێوە نەكرێت".

(مەعرووف) گوتیشی: "هەموولایەنێك دەتوانی پڕۆژە پێشكەش بكات، بەڵام دەبێ بە شێوەیەكی هەستیار مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسەدا بكرێت، بۆیە پێویستە یەك پڕۆژە هەبێت و بە پشتگیریی هەموو لایەنێك ئەو پرسە یەكلا بكرێتەوە و نەگاتە ئەوەی بۆشایی یاسایی لە هەرێمی كوردستان بە هۆی ململانێوە دروست ببێت".

سەرۆكی فڕاكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان دەشڵێت، ئەگەر تەوافق نەبێت، هیچ چارەسەرێك بۆ پرسی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان نابێت و ناتواندرێت ئەو پرسە یەكلا بكرێتەوە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار