پارێزگاری دهۆك: زیاتر لە 200 لایەنگر و كهسانی نزیك له داعش دەستگیر كراون

دهۆك-KDP.info- (فەرهاد ئەتروشی) پارێزگاری دهۆك رایگەیاند، زیاتر لە 200 كەسیان بە تۆمەتی داعشبوون دەستگیر كردوون، بەڵام وهك ئهو دهڵێ، هیچ یەكێك لەوان بەرپرس و كەسی پلەباڵای داعش نەبوونە، بەڵكو زۆربەیان لایەنگر، یان پەیوەندییان لەگەڵ داعشدا هەبووە، یاخود خزم و كەسوكار یان هاوڕێیان لەنێو داعشدا بووە.
پارێزگای دهۆك ههروهها به تهلهڤزیۆنی ڕووداوی راگهیاندووه، بەشێك لەوانهی كه گیراون، دوای چەندین رۆژ لێكۆڵینەوە، كاتێك هیچ شتێكیان بەسەردا ساخ نەبووەتەوە ئازاد كراون. ئاشكرایشی دەكات كە %95ی ئەو كەسانەی دەستگیر كراون عەرەب بوونە.




