پێشمه‌رگه ڕۆژووی له‌سه‌ر نییه

هه‌ولێر-KDP.info- لێژنه‌ى باڵاى فه‌تواى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێشمه‌رگه ده‌توانێت تا له ئه‌ركدا بێت به‌رۆژوو نه‌بێت. سه‌رۆكى یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامی كوردستانیش ده‌ڵێت، پێشمه‌رگه له جیهاددایه و بۆیان هه‌یه له مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆزدا به‌رۆژوو نه‌بن.
گرتن و نه‌گرتنى رۆژوو پرسیارێكى زۆرى لاى پێشمه‌رگه‌كان دروست كردووه، به‌پێى لێژنه‌ى باڵاى فه‌تواى هه‌رێمى كوردستان پێشمه‌رگه ده‌توانێت تا له ئه‌ركدابێت به رۆژوو نه‌بێت.
سه‌رۆكى یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامی كوردستان به كوردستان تی ڤیی راگه‌یاندووه، پێشمه‌رگه له شه‌ڕێكى سه‌ختدایه له‌گه‌ڵ تیرۆرستانى داعش و جیهاد ده‌كه‌ن بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ى له جیهاددان بۆیان هه‌یه له مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆزدا به‌رۆژوو نه‌بن و له كاته‌كانى دیكه‌دا قه‌زاى ئه‌و رۆژانه بكه‌نه‌وه.
هاوكات رایگه‌یاند، هه‌ر كه‌سێك له پێناو خاك و وڵات گیانى خۆى به‌خت بكات، شه‌هیده.




