مۆڵگەكەی داعش له شنگال كه لێیهوه پێشمهرگه بۆردوومان دهكرا، خاپوور کرا.. پێشمهرگهیش له مهخموور داعشی باش كوتا

شنگال-KDP.info- فەرماندەیەكی پێشمەرگە لە شنگال دەڵێ، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان، بە چڕی بنکەیەکی هێزی پشتیوانیی داعشانی لەنێو شارۆچکەی شنگال بۆردوومان کرد و خاپووریان کرد. ههر ئهمڕۆیش هێزهكانی فەرماندەی پێشمەرگەی پشتیوانیی1 لە مەخموور، بە سەختی مۆڵگەکانی داعشانیان لە میحوەری مەخموور بۆردوومان کردووە و زیانی زۆریان پێ گەیاندوون.
موقەدەم(سەمەدار ڕەزا) كه یەکێک لە فەرماندەکانی لیوا12ی پیادەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانه لە شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، ئەمشەوی چوارشەمەیه، لەسەر بنەمای زانیاریی وردی فەرماندە مەیدانییەکانی هێزی پێشمەرگە، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بە چڕی مۆڵگەیەکی هێزی پشتیوانیی داعشانی لە گەڕەکی (فارووق)ی نێو شارۆچکەی شنگال کە لهوێوە به چەکی قورس له پێشمهرگهیان دهدا بۆردومان کرد.
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە باسی لەوەش كرد کە لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانەدا، مۆڵگەکەی هێزی پشتیوانیی داعشان خاپوور بوو و، سەرجەم تیرۆریستانی نێو مۆڵگەکەیش کوژراون و چەند چەکێکی قورسی جۆری هاوەنیش تێکشکێنراون.
له لایهكی دیكهوه فەرماندەیەكی هێزەکانی فەرماندەی پێشمەرگەی پشتیوانیی1 لە مەخموور، پێیڕاگەیاندین، بە سەختی مۆڵگەکانی داعشانیان لە میحوەری مەخموور بۆردوومان کردووە و زیانی زۆریان پێ گەیاندوون.
عەقید ڕوکن(سەلیم سورچی) فەرماندە لە هێزەکانی فەرماندەی پشتیوانیی 1 لە میحوەری مەخموور بە مالپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەمە، هێزەکانی فەرماندەی پشتیوانیی 1 بنکە و بارەگاکانی داعشانی لە گوندەکانی(ناسریە و جادریە) لە میحوەری مەخموور بە چڕی بۆردوومان کرد.
به گوتهی ئهو فهرماندهیه، زیانێکی زۆر بەر تیرۆریستان داعش کەوتووه، بەلام زانیاریی وردیان لەبارەی ژمارەی كوژراوانی دەست نەکەوتووە.
هەژار مەموزینی




