له ڕۆژاوای دیجله‌یش چوار داعش كوژران.. کۆمەڵە داعشێکی ئۆتۆمبێل‌سوار بە خۆ و ئۆتۆمبێلەکانیانەوە تێدا چوون

کەسکێ-KDP.info- به بۆردوومانی تۆپخانه‌كانی هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، له گوندێكی سه‌ر به میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله چوار تیرۆریست كوژران. هه‌ر ئه‌م ئێواره‌یه‌یش، دوو ئۆتۆمبێلی پڕ لە داعش کەوتنە بەر تیری پێشمەرگەی زێره‌ڤانی و، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان و، تێدا چوون.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه ڕاگه‌یاندنی زێره‌ڤانی به دان، سه‌عات 10:10 خوله‌كی ئه‌مشه‌و، له گوندی حه‌له‌بییه كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی دووڕێیانی ئاسكی مووسڵ-كه‌سكێ، میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله، گرووپێكی تیرۆریستی داعش كه پێكهاتبوون له چوار كه‌س، به تۆبپارانی كرانه ئامانجی هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان و، كوژران.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی فه‌رمانده‌یی زێره‌ڤانی، دوو ئۆتۆمبێلی پڕ لە داعش، کەوتنە بەر تیری پێشمەرگەی زێره‌ڤانی و، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان و، تێدا چوون.
سەعات 7:30ـی خوله‌كی ئەم ئێواره‌یە (17/6/2015)، هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، به هه‌ماهه‌نگی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان له گوندی حه‌له‌بیەدا دوو ئۆتۆمبێلی کاتیۆشاداری تیرۆریستانی داعشیان کردە ئامانج و، هەردوو ئۆتۆمبێلەکەیان بە سوارەوە داڕزاند؛ گوندی حەلەبیە ده‌كه‌وێته میحوەری ڕۆژاوای دیجلەوە لە ڕۆژهه‌ڵاتی دووڕێانی ئاسكی مووسڵ/كه‌سكێدا.




