٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەردان خدر: ئۆباڵی دابین‌ نەکردنی پێداویستییەکانی کۆمیسیۆن، بە ئەستۆی سەرۆکایەتیی پەرلەمانە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی زەرد دەڵێت، ئۆباڵ وەئەستۆی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، کە هێشتا پێداویستییەکانی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن دابین نەکراوە؛ جەختیشی کردەوە ناهەقی کۆمیسیۆن ناگرن ئەگەر پێیان نەکرێ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ھەرێم لە کاتی خۆیدا بکرێت.

(مەردان خدر) ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی زەرد بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان تایبەت بوو بە گیروگرفت و پێداویستی  کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن و، ڕاپرسی؛ سەرەتا سەرۆکی کۆمیسیۆن ڕاپۆرتێکی لەبارەی کۆمیسیۆن خوێندنەوە و، گوتی هێشتا حکوومەتی ھەرێم پێداویستییەکانی کۆمیسیۆنی دابین نەکردووە؛ پاشان سەرۆکی پەرلەمان داوای لێیان کرد، کە چەندە ئامادەن لە ٢٠/٨/٢٠١٥ زەمینەی ھەڵبژادنی سەرۆکی ھەرێم خۆش بکەن؟ کۆمیسیۆنیش دەڵێ زەمینەخۆشکردنەکە جگە لەوەی ١٨٠ ڕۆژ کاتی دەوێ، پارەیشی بۆ دابین نەکراوە، کەواتە کەی کارەکەیان پێ دەکرێت!"
(مەردان خدر) دەیشڵێت: "بە ڕای من دابین‌نەکرانی پێداویستییەکانی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان، خەتای سەرۆکایەتیی پەرلەمانە، چونکە کۆمیسیۆن لە بەرامبەر پەرلەماندا بەرپرسیارە؛ کەوایە دەبوو پەرلەمان لە حەوت مانگ لەمەوبەرەوە خەمی لە کۆمیسیۆن بخوارددبا و، بوودجە و کارمەندی بۆ کۆمیسیۆن دابین کردبا."
(خدر) ڕایشیگەیاند: "کۆمیسیۆن ناهەقی نییە هەڵبژاردنەکەی پێ بەڕێوە نەچێ، چونکە ھیچ پێداویستییەکی بۆ دابین نەکراوە؛ تەنانەت هێشتا تۆماری ناوی دەنگدەرانیش ئامادە نییە."
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار