گەرمیان: دوو داعشە تیرۆریست سزادران

گەرمیان -KDP.info- هێزەكای ئاساییشی گەرمیان دوو تیرۆریستی سەر بە ڕێكخراوی داعشیان دەستگیر كرد و، ناردنیانە دادگا؛ هەردووانەکەیان لە بەردەم دادوەردا دانیان بە تاوانەكانیاندا نا و، هەر یەکە و 15 ساڵ زیندانی بۆ بڕینەوە.
نەقیب (عوسمان عەبدولكەریم) بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئاساییشی گەرمیان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ دادگای 'تاوانسەلمێن'ـی كەركووك/گەرمیان بە پێی ماددەی 2ی تیرۆر، پانزدە ساڵ زیندانی بۆ دوو عەرەبە تیرۆریستی داعش بڕییەوە کە یەکێکیان ناوی (ئەحمەد جومعە كەریم)ـە و، ئەوی دیکەیان تەحسین حوسێن ڕەزا."
نەقیب (عوسمان) ئاماژەیشی دا: "خۆی هێزەكانی ئاساییشی گەرمیان لە سنووری شارۆچكەی خورماتوودا ئەو دوو تیرۆریستەیان دەستگیر كردبوو، پاشان بە بەڵگەوە ناردنیان بۆ دادگا؛ لەوێ هەردووکیان چوونەتە ژێر کە لەگە داعشدا بوونە و بە زمانی دانیان بە تاوانەکەیاندا نا."
دەڵێ بۆ کێشانی سزاكەیان، ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازی گەورانی سلێمانی دەكرێن.
کاروان جاف




