كاكه‌مین نه‌جاڕ: هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى (سەرۆک بارزانى) بۆ ئه‌م قۆناغه گرینگە و سه‌نگى مه‌حه‌كە

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامی مه‌كته‌بى سیاسى پارتىی دیمو‌كراتى كوردستان (کاکەمین نەجاڕ) ڕایگه‌یاند "هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى (سەرۆک بارزانى) بۆ ئه‌م قۆناغه گرینگە و سه‌نگى مه‌حه‌كە. نابێ ئه‌و پۆسته بکرێتە ئامرازێكى سیاسى و، هه‌ندێك لایه‌ن یاریى پێوه بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ى ئێستا كه گۆڕان ده‌یه‌وێت له ڕێگاى پرۆژه‌یه‌كه‌وه شەڕ و (موزایه‌ده)ى سیاسى بكات ."
(كاكه‌مین نه‌جاڕ) ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "پارتى له‌گه‌ڵ سازان و گفتوگۆى لایه‌نه‌كانه به تایبه‌تى له‌سه‌ر پرسى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان؛ چونكه ئه‌و پۆسته په‌یوه‌ندى به هه‌موو كوردستانه‌وه هه‌یه. دیارە ئێستا ناوچه‌كه شڵەقاوە، داعش بووەته بەڵا لێمان و، گۆڕانكاریی سیاسى خێراخێرا وەدیار دەکەوێت؛ جا بەو حاڵەوە، هه‌رێمى كوردستان ده‌بێ به وریایى مامه‌ڵه بكات و، نه‌هێڵێت ئا لەم کاتەدا یاسا و ده‌ستوور بێ‌خاوەن بکەوێت؛ جا بۆیە هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى (سەرۆک بارزانى) بۆ ئه‌م قۆناغه گرینگە و سه‌نگى مه‌حه‌كە. نابێ ئه‌و پۆسته بکرێتە ئامرازێكى سیاسى و، هه‌ندێك لایه‌ن یاریى پێوه بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ى ئێستا كه گۆڕان ده‌یه‌وێت له ڕێگاى پرۆژه‌یه‌كه‌وه شەڕ و (موزایه‌ده)ى سیاسى بكات کە ئەمەش سەرناگرێت."
(کاکەمین نەجاڕ) دەیشڵێت: "داواكارین سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به شێوه‌یه‌كى ورد مامەڵە بکەن و، پێکەوە بسازێن؛ ئەم وەزعەی ئێستا هی فره‌گوتارى و جیاوازیکردن نییه، یەکده‌نگیی كورد و هێزه سیاسییه‌كان بۆ ئه‌م قۆناغه زۆر گرینگه".
كارزان هه‌ورامى




