به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا: به‌غدا ده‌بێت ته‌حه‌مولی سه‌رجه‌م به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان بكات

هەولێر-KDP.info-ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی
حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ئاماژه به ڕه‌فتاری حكوومه‌تی عێراق ده‌كات و پێی وایه ئاقیبەتی عێراق دیارە و، هەرچییەک بقەومێت ئۆباڵی وە ئەستۆی بەغدا خۆیەتی.
(به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا) ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هێشتاش تێناگه‌ین بۆچی به‌غدا به‌و شێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كات؛ چه‌ندین لێژنه‌مان ناردووه چه‌ندین داواكاریمان هه‌بووه، به‌ڵام به‌غدا وه‌ڵامی داواكاریه‌كانمانی نه‌داوه‌ته‌وه هیچ، نایه‌وێت مافه ده‌ستووریه‌كانیشمان پێ بدات كه بریتیه له بوودجه‌ی كوردستان و پڕچه‌كردنی هێزی پێشمه‌رگه. وەک ئاماژەیشی دا کە به‌غدا به‌و عه‌قڵیه‌ته‌وه مامه‌ڵه بكات بۆ خۆی خراپە هەرچییەک بقەومێت ئۆباڵی وە ئەستۆی خۆیەتی ودەبێ تەحەمولی بەرپرسیارەتی بکات، چونكه كورد و سوننه هان دەدات له عێراق جیا ببنه‌وه؛ ئه‌م سیاسه‌ته نه له سه‌رده‌می مالیكی‌دا سەری گرت و، له‌م سه‌رده‌مەی عه‌بادیدا سه‌ر دەگرێت، بۆیه زۆر گرینگه به‌غدا له هه‌رێمی كوردستان تێ بگات نه‌بێته بایسی خولقاندنی قه‌یران له كوردستاندا؛ ئه‌وه دوو ساڵه خه‌ڵكی كوردستان ددانیان به خۆیاندا گرتووه له‌و بێ‌مووچه‌یی و ئه‌و ئابلوقه‌یه‌ی به‌غدا تووشمانی کردووە و، پێی زۆرمان بۆ دەهێنێت ملکەچمان بکات."
كارزان هه‌ورامی




