نێردەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا: پێشمەرگە شکۆی داعشی شکاند و سەلماندی کە شایەنی هەموو هاوکارییەکە

هەولێر-KDP.info-نێردەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆ کاروباری ئاساییش بۆ کوردستان، لەمیانی سەردانی بۆ لای راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان، باسی له رۆڵی قاره‌مانانه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرد، كه توانیویه‌تی شكۆی داعش بشكێنێ و رایگه‌یاند پێشمه‌رگه سه‌لماندی، كه شایه‌نی هه‌موو پشتیوانی و هاوكارییه‌كه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17/6/2015 (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ژەنه‌ڕاڵ (تۆم بێكت) نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ كاروباری ئاساییش بۆ كوردستان و شاندی یاوه‌ری كرد، كه‌له ژماره‌یه‌ك راوێژكاری سه‌ربازی پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا كه به ئاماده‌بوونی (جۆن میتچێل) كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌ولێر به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌چوو، دوا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه و عێراق و كوردستان و به‌رده‌وامی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش گفتوگۆ كرا و پڕچه‌ككردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه و شكاندنی زیاتری داعش به پێویست دانرا. له‌وباره‌وه نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ كاروباری ئاساییش بۆ هه‌رێمی كوردستان باسی له رۆڵی قاره‌مانانه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرد، كه توانیویه‌تی شكۆی داعش بشكێنێ و رایگه‌یاند پێشمه‌رگه سه‌لماندی، كه شایه‌نی هه‌موو پشتیوانی و هاوكارییه‌كه و مایه‌ی رێز و پێزانینی به‌ره‌ی دژ به تیرۆریستانی داعشه و ده‌ستخۆشی له‌و ته‌ناهی و سه‌قامگیریه‌ش كرد، كه سه‌رباری شه‌ڕی تیرۆریستان له كوردستان له ئارادایه.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگی زیاتر بۆ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش گۆڕایه‌وه به‌وه‌ی داعش به ته‌نها له‌سه‌ر ناوچه‌كه مه‌ترسی نییه، به‌لكو بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری جیهانیش مه‌ترسیه.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا ژه‌نه‌ڕاڵ بێكت دووپاتی له پشتیوانی و هاوكاری حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، كه وه‌ك به‌ریتانیا له یارمه‌تییه‌كانیاندا بۆ هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن.




