٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاراستەی سێیەم: ئەوانەی پڕۆژەیاسا لەبارەی سەرۆکایەتیی هەرێم پێشکەش دەکەن تەنیا بۆ مەرامی حزبیانە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-سەرۆکی فراکسیۆنی ئاراستەی سێیەم لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: "ئەوانەی پڕۆژەیان بۆ پرسی سەرۆکایەتیی هەرێم پێشکەش کردووە،  تەنها بۆ مەرامی حزبی و بەدەستهێنانی پۆست ئەو پڕۆژەیەیان پێشکەش کردووە.

سەرۆکی فراکسیۆنی ئاراستەی سێیەم لە پەرلەمانی کوردستان (باپیر کامەلا)  بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پرسی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پرسێکی گرنگە و، پەیوەندی بە هەموو لایەنەکانەوە هەیە بۆیە نەدەبوو بەو شێوەیە پڕۆژە پێشکەش بکرێت و، پێویستە پڕۆژەیەکی هاوبەش هەبێت، چونکە ئێستا ئێمە لە سەروبەندی نووسینەوەی دەستوورداینە و لیژنەیەکیشی بۆ پێک هێندراوە، بۆیە پێویست بوو پشوویان هەبووایە ئەو لیژنەیە ئەو پرسە یەکلایی بکاتەوە یاخود پڕۆژەیەکی هاوبەش بە سازان یەکلایی بکرابایەتەوە، بۆیە پێم وایە پەلە کراوە و، ئەنجامەکەی وا دەبینن پێویستە بە سازان یەکلایی بکرێتەوە."
(باپیر کامەلا) گوتیشی، ئەوانەی باس لەوە دەکەن سەرۆکی هەرێم ناتوانێ خۆی هەڵبژێرێتەوە ئەوان هێندە بە ئازایانە نەهاتوونەتە پێش و، کاندیدی خۆیان نییە؛ جا ئەگەر کاندیدیان نییە کێ خۆی کاندید بکاتەوە.
گوتیشی، ئەو لایەنانەی پڕۆژەیان بۆ پرسی سەرۆکایەتیی هەرێم پێشکەش کردووە، تەنها سوودی حزبیان هەیە بۆ ئەوەی دانوستان لەگەڵ پارتیی دیموکراتی کوردستاندا بکەن بۆ ئەوەی بەشێک لەو پۆستانەی پارتی بە دەستیەوەیەتی، بەدەستی بهێنن.
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار