فڕۆكە جەنگییەكان مۆڵگەكانی داعشیان بۆردوومان كرد..ژمارەیەك تیرۆریست كوژران

مووسڵ-KDP.info- بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەكانی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، سەعات (12:15) خولەكی ئەمڕۆ چوارشەممە (17-6-2015) فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان مۆڵگەیەكی تیرۆریستانی داعشیان لە لە گوندی وائیلی بەرانبەر سەربازگەی كەسكێ لە میحوەری رۆژئاوای دیجلە بۆردوومان كرد.
لەلایەكی دیكەوە سەعات (12:30) خولەكی ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بۆ چەند جارێك چەندان مۆڵگەی داعشیان لە گوندی "ئەبتیش" لە بەرانبەر ئاسكی مووسڵ- كەسكێ لە میحوەری ڕۆژائاوای دیجلە بۆردوومان كرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست فەرماندە مەیدانییەكانی پێشمەرگە لە ناوچەكە گەییشتوون، لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانانەی ئەمڕۆ چەند مۆڵگەیەكی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەكە خاپوور كراون و ژمارەیەك داعشیش كوژراون.




