ئەنجوومەنی کۆمسیاران: لە ٢٠ـی ئابدا ناتوانین هەڵبژاردن ساز بدەین

هەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی کۆمسیارانی هەرێمی کوردستان، دەڵێ بە هۆی نەبوونی بودجە و کاتی پێویستەوە ناتوانن لە 20ـی ئابی ئەمساڵدا هەڵبژاردن بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان ساز بدەن.
(هەندرێن محەممەد) سەرۆکی کۆمسیارانی هەرێمی کوردستان و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی هەڵبژاردن کە لە ئێستادا بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی وادەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستانن رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی کۆمسیاراندا بڕیار دراوە کە ناتوانن لە 20ـی ئابی 2015 هەڵبژاردن بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڕێوە ببەن.
(هەندرێن محەممەد) نەبوونی بودجە و کاتی پێویستی بە هۆکاری سەرەکی دانا کە نەتوانن هەڵبژاردن لەو وادەیەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆی دیاری کردوون ساز بدەن.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان شه‌ممه‌ی ڕابردوو رایگه‌یاند: "به‌رێز مەسعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشت به یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ژماره (1)ـی ساڵی2005ـی هه‌مواركراو و به فه‌رمانی هه‌رێمی ژماره (91)ـی ساڵی2015 بڕیاری دا هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ڕۆژی 20-8-2015 ئه‌نجام بدرێت."




