سەعاتێک لە دەوامی فەرمانبەران کەم کرایەوە

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کەمکردنەوەی سەعاتێک لە دەوامی کۆی دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێم ڕاگەیاند.
دەقی لێدوانێک لە گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە:
"بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و خانەوادەی شەهیدە سەربەرزەكانی شەڕی دژی تیرۆر و، هەموو موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین، بە هیوای ئەوەی ئەم مانگە ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری وئارامی وسەركەوتن بەسەر تیرۆر.
بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزیشەوە رایدەگەیەنین، دەوامی فەرمی لە هەموو دامو دەزگاكانی حكوومەتی هەرێم بۆ ماوەی یەك كاتژمێر كەم دەكرێتەوە، واتا لە كاتژمێر 8:30ـی بەیانی دەستپێدەكات و لە كاتژمێر 1:45ـی دوای نیوەڕۆ كۆتایی پێدێت و رۆژانی پێنجشەمەش كاتژمێر 12:45ـی دوای نیوەڕۆ كۆتایی پێدێت."
سەفین موحسین دزەیی
وتەبێژی فەرمی حكومەت
2015/6/17




