زۆریان لێ كوشتوون.. زێره‌ڤانی و هاوپه‌یمانان دوو مۆڵگه‌ی داعشانیان بۆردوومان كرد

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رچاوه‌یه‌ك له فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی ڕایگه‌یاند، له میحوه‌ری ناوه‌ران دوو مۆڵگه‌ی تیرۆریستانی داعش له لایه‌ن هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانییه‌وه، بۆردوومان كران و زه‌ره‌ر و زیانیان به‌ركه‌وت.
وه‌ك ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی زانیاریی به KDP.infoدا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له دوو كاتی جیاوازدا دوو مۆڵگه‌ی تیرۆریستانی داعش، له گوندی خورسه‌بادی میحوه‌ری ناوه‌ران، له لایه‌ن هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانییه‌وه به چه‌كی قورس و هه‌روه‌ها له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه كراونه‌ته‌وه ئامانج، مۆڵگه‌ی یه‌كه‌م، سه‌عات 3:30ی دوانیوه‌ڕۆ بووه، هه‌روه‌ها سه‌عات 6:30ی سه‌ر له ئێواره‌ش مۆڵگه‌ی دووه‌م كرایه ئامانج و خاپوور كرا.
به‌پێی زانیاریی وردی هه‌واڵگری و فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، به باشی ئامانجه‌كانیان پێكاوه و هه‌ر دوو مۆڵگه‌ی تیرۆریسته‌كان، خاپوور كراون و كوژراوێكی زۆریان لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
راگه‌یاندنی




