٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هێشتا کۆمسیۆن بێدەنگە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە کە ٢٠/٨/٢٠١٥ ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بکرێت، ئەندامێکی ئەنجومەنی کۆمسیارانیش دەڵێت، ھەرکاتێک بە تەواوەتی ئەو بڕیارەیان دیراسە کرد وەڵامی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان دەدەنەوە.
ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لە ھەرێمی کوردستان (جووتیار عادل) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "تاوەکو ئێستا وەڵامی بڕیارەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیان نەداوەتەوە لەبارەی دیاریکردنی وادەی ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەڵام ھەر کاتێک دیراسەی بکەن وەڵامیان دەدەنەوە."
(جووتیار عادل) گوتیشی، ھیچ وادەیەکی دیاری نەکراوە بۆ وەڵامدانەوەیان، بەڵام ھەرکاتێک دیراسەکە تەواو بوو وەڵامیان دەدەنەوە.
بڕیارە سبەی پەرلەمانی کوردستان کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی بانگهێشتی پەرلەمان بکات لەبارەی کێشە و گرفتەکانیان.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا کە ٢٠/٨/٢٠١٥ ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش داوای لە کۆمسیۆن کردووە ڕێکاری پێویست بگرنە بەر.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار