هاووڵاتیان: دەمی بڕیاردانە.. حکوومەت بە نەوت تابلۆی سەربەخۆیی نەخشاند

هەولێر-KDP.info-خەڵکی کوردستان، سیاسەتەکەی بواری نەوتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان پێ ژیرانەیە و، دەڵێن ئیدی کاتی بڕیاردانە.. لەگەڵ ئەوەیشدان کە ئیدی سەربەخۆ نەوت بفرۆشرێت و چیدی دەرفەت بە بەغدا نەدرێت؛ چونکە هەرێم بووەتە خاوەن نەوتی خۆی و حکوومەت لە سیاسەتی نەوتدا سەرکەوت.
چیدی چاوەڕوانی بەغدا ناکەین
دواى ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى ناوه‌ند بوودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانى ڕاگرت له ساڵى 2014 و ئه‌مساڵیش دواى ڕێككه‌وتنى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا و پابه‌ندنه‌بوونى به‌غدا به ڕێككه‌وتنه‌كه و پابه‌ندى ته‌واوى هه‌رێم له‌به‌رامبه‌ردا ئێستا هاووڵاتیان هه‌رێمى كوردستان به گه‌شبینى له سیاسه‌تى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانن و ده‌خوازن له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ربه‌خۆیى ئابوورى ڕابگه‌ینێت و سه‌ربه‌خۆ نه‌وتەکەی بفرۆشێت.
(ئارام شێركۆ ) ڕۆژنامه‌نووسى بوارى ئابوورى و، دانیشتووى شارى كه‌ركوك به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "بۆ ڕزگاربوونى هه‌رێمى كوردستان له‌و قه‌یرانه داراییه و به‌و پێیه‌ى له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئابووریناس و توێژه‌رى ئابوورى قسه‌م كردووه پێم باشه حكوومه‌تى هه‌رێم هه‌وڵ بدات ئابوورییەکی سه‌ربه‌خۆى هه‌بێت، خۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ى هه‌رێمى كوردستانى كارى کردووەتە سه‌ر شارى كه‌ركووكیش و خه‌ڵك خەم دایگرتوونە، ئاخر زۆرێکیان مووچەخۆری حکوومەتی هه‌رێمى كوردستانن."
ئارام گوتیشى: "پێم باشە هەرێم ڕاستەوخۆ نه‌وتی خۆی بفرۆشێت؛ تا کەی چاوه‌ڕێى ده‌ستى به‌غدا ببین تا منەت‌و قرتکەقرتکە پارەمان بۆ بنێرێت!؟"
بەغدا هەر ناگۆڕێ
هاووڵاتی (شوان سلێمان زه‌نگه‌نه) كه دانیشتووى شاروچكه‌ى به‌ڕده‌ره‌شه به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: "من وه‌كو هاووڵاتیەکی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی ئابووریدامە؛ به‌و مه‌رجەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باش‌باش بیری لێ بكاتەوە، تا ئیستا حكوومه‌تی عیراق پابه‌ند نه‌بووه به ناردنی بووجه و مووچه زۆر جاریش دانوستان له نێوان هه‌رێم و به‌غدا كراوه هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تی زۆریان دراوه‌تێ به‌ڵام ئه‌وه‌ی من دەبینم به‌غدا پێملی ڕێكه‌وتنامه‌کە نییە؛ من سه‌داسه‌د پشتیوانی له ئاساییشی ئابووریی كوردستان ده‌كه‌م، ئێمە بەرەو بەرهەمهێنانی یەک ملیۆن بەرمیل نەوت دەچین کە رۆژانە بیفرۆشین، با لەوە زیاتر باکمان بە بەغدا نەبێ."
(شوان سلێمان) دەیشڵێت: "تا ئێستا به‌غدا له گەمارۆی ئابووری بۆ سه‌ر هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه. خۆڕاگرییەکەی خه‌ڵكی كوردستانیش له‌و نەهامەتی و گەمارۆ ئابوورییە و، لەو شه‌ڕ نەگریسەی داعشدا جێگای سوپاس و پێزاینه؛ هیوادارم حكوومه‌تی هه‌رێم چیدی چاوەڕێ نەکا و، سه‌ربه‌خۆیی ئابووری ڕابگه‌یێنێت."
حکوومەت شایستەی ڕێزگرتنە
(ڕزگار ئه‌ژى) دانیشتووى شارى سلێمانی، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئەگەر دەمانەوێ ببینە ده‌وڵه‌ت دەبێ سه‌ربه‌خۆیى ئابووریمان هه‌بێت؛ ئێستا به‌غدا نه‌ك به‌شه بوودجه و مووچه‌مان به ته‌واوى بۆ نانێرى به‌ڵكو ده‌رمانى پێویستیشمان بۆ ڕه‌وانه ناكا، تا ئه‌و شتانه‌مان له ده‌ستى به‌غدا بێت بێگومان ئه‌نجامه‌كه‌ى ئه‌وه ده‌بێت ئه‌و پرۆگرام و به‌رنامه‌ى له خه‌یاڵدایه جێبه‌جێى بكه‌ى."
(ڕزگار) ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه: "ئه‌و كارانه‌ى حكوومه‌ت و سیاسه‌ته سه‌ركه‌وتوانه‌كه‌ى شایسته ئه‌وه‌یه هه‌موومان ڕێزى لێ بگرین و پشتگیرى لێ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ینه كه‌نارێکى ئارام و، بە یەکجاری سه‌رفراز ببین؛ من دڵنیام سیاسه‌تێكى ڕاست و دروسته و كاركردنى ئێستا و داهاتووش ده‌بێت بزانین بۆ دواوه نییه چونکە حکوومەت بە نەوت تابلۆی سەربەخۆیی نەخشاند
به‌غدا نیه‌تى باش نییە
لە شارى دهۆكەوە هاووڵاتی (عه‌مار عه‌زیز) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: "سه‌ربه‌خۆیى ئابوورى زۆر گرینگه بۆ هه‌موو و‌ڵاتان؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر وڵات سه‌ربه‌خۆ بێت له ڕووى ئابووریه‌وه ده‌توانێت به حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانى خۆى بوودجه و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شه داراییه‌ى هه‌یه‌تى بیكات؛ جا كوردستان ئه‌مڕۆ زۆر گرنگه له ڕووى ئابوورییه‌وه سه‌ربه‌خۆ بێت چونكه به سه‌ربه‌خۆیی ئابوورى كوردستان له‌و قه‌یرانه ساڵ و نیوەی ڕزگارى ده‌بێت؛ ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له گه‌ڵ به‌غدا بگاته ڕێككه‌وتن وه زۆر چانسى دایه به‌غدا. چه‌ندین جار وه‌فدى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غداى كرد بۆ ئه‌وه‌ى بگاته چاره‌سه‌رێكى بنه‌ڕه‌تى تا له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵەیشدا ڕێككه‌وتنێكیش واژۆ كرا له نێوان هه‌رێم و به‌غدا، به‌ڵام وا دیاره كه به‌غدا نیازی نییە بەینی له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا خۆش بێ و، کێشە ببڕێتەوە؛ بۆیه به دیدى خۆم باشترین چاره ئه‌وه‌یه هه‌رێمى كوردستان له نزیكترین كات سه‌ربه‌خۆیى ئابوورى ڕابگه‌یێنێت."
دەمی بڕیاردانە
(ڕه‌مه‌زان ئه‌حمه‌د ڕه‌شید) خەڵکی ئاكرێ وای بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان گوت: "بێزار بووین لەو بەزمەی به‌غدا؛ هه‌موو خه‌ڵکى كوردستان گه‌شبینه به سیاسه‌تى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و پێم وایه كاتى ئه‌وه هاتووه بڕیار له سه‌ربه‌خۆیى ئابوورى خۆمان بده‌ین و خۆمان كار به داهات و خه‌رجى خۆمان بكه‌ین، هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان گه‌شتینه ئه‌و ڕاستییه و بینیمان به‌غدا بە چ حاڵە‌حاڵێک پاره‌مان بۆ ڕه‌وانه ده‌كات و هەقمان دەخوات، بۆیه تا چه‌ند زووتر بڕیارى ڕاستەوخۆ فرۆشتنى نه‌وت بده‌ین باشتره."
نه‌شوان به‌رزنجى




