پارتێکی قوبرس بە پێشکەوتنی کوردستان سەرسامە

هەولێر-KDP.info-(جورجیۆس كیپریانیدیس) جێگری سه‌رۆكی پارتی ئه‌ورووپای قوبرس بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و لەلایەن جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانەوە پێشوازی لێ کرا و لە دیدارێکدا (جورجیۆس) سەرسامی خۆی بە پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16/6/2015 (د. جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی) جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له نووسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له ته‌لاری په‌رله‌مان، پێشوازیی له جورجیۆس كیپریانیدیس جێگری سه‌رۆكی پارتی ئه‌ورووپای قوبرس كرد.
له دیدارێكدا باس له ڕه‌وشی سیاسی ناوچه‌كه و شه‌ری دژی تیرۆریستانی داعش و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی قوبرسی یونانی و چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه كرا.
جێگری سه‌رۆكی پارتی ئه‌ورووپای قوبرس خۆشحاڵی خۆی به‌و پێشكه‌وتنانه‌ی ده‌ربڕی كه هه‌رێمی كوردستان له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا به خۆیه‌وه بینیوه کە ئەوی سەرسام کردووە و ئاماژه به مێژووی هاوبه‌شی گه‌لی كوردستان و گه‌لی یۆنان كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی به‌رده‌وامبوونی هاوكاری و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لادا كرد.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕۆلی وڵاتانی ڕۆژئاوا له یارمه‌تیدانی گه‌لی كوردستان به‌رز نرخاند و جەختی له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی قوبرس كرد، وئاماژه به قوربانییه‌كانی گه‌لی كوردستان كرد له پێناو گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی وئه‌و شه‌ره‌ی كه دژ به تیرۆریستانی داعش له جیاتی هه‌موو كۆمه‌ڵگای مرۆیی ده‌كات.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم (ئێمینكی) ئارمی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌كو دیاری پێشكه‌ش به جێگری سه‌رۆكی پارتی ئه‌ورووپای قوبرس كرد.




