"چۆڵکردنی مووسڵ بە فەرمانی مالیکی بووە"

هه‌ولێر-KDP.info-جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی كه‌وتنی شاری مووسڵ چه‌ند زانیاریه‌ك پێوەست كه‌وتنی شاره‌كه ئاشكراده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ی شاره‌كه‌یان چۆڵ كردووه ڕایان‌گه‌یاندووه كه به‌فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران جووڵاونه‌ته‌وه.
(شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا) جێگری لێژنه‌ی كه‌وتنی مووسڵ به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه ئاشكرا كراووه له‌سه‌ر كه‌وتنی مووسڵ ته‌واوی ورده‌كاری نییه و ماوەیەکی دی به‌شێكی دیكەی لێ بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه خه‌ڵكی تریش دیكه له‌و بابه‌ته‌وه تێوه گلاون و، ده‌بێت بێنە به‌رده‌م دادگا له كاتێكدا چه‌ند كه لایه‌نێك هه‌ین ده‌یانه‌وێت ئه‌و كه‌یسه به لاڕێدا ببەن، به تایبه‌تی نووری مالیكی و دارودەستەکەی كه به‌بێ به‌ڵگه ده‌ستیان كردووه به بڵاوكردنه‌وه‌ی دەنگۆ و درۆدەلەسە؛ کەچی (عه‌لی غه‌یدان) و (عه‌بود قەمبه‌ر) کە هەردووکیان فەرماندەسەرباز بوونە لە شاری مووسڵدا، دانیان به‌وه‌دا ناوه کە (نووری مالیكی) سه‌رۆكوه‌زیرانی ئەو کاتەی عێراق، خۆی فەرمانی پێیان کردووە بكشێنه‌وه؛ خۆی به‌رپرسیاریه‌تییەکەی ئه‌و شاره درابوویە ده‌ست ئه‌و دوو كه‌سه."
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو کە داعش ئامانجی گرتنی مووسڵ نه‌بووه، سه‌ره‌تا چه‌ند سه‌د كه‌سێك بوون دواتر چه‌ند كه‌سێكی دیكه په‌یوه‌ندییان کردووە پێیانەوە و ئینجا كه سوپای عێراق تێك شکاوه سه‌رجه‌م چه‌كوچۆڵەکەیان كه‌وته ده‌ست و، ئه‌و سوپا گه‌وره‌یه ڕای‌كرد!
كارزان هه‌ورامی




