داعش سه‌ریان له‌و هه‌موو زانیارییەى پێشمه‌رگه سوڕماوه

هه‌ولێر-KDP.info-به‌رپرسى لقى پارتى له مووسڵ دەڵێ، ناكۆكى له‌نێوان سه‌ركردایه‌تى داعش دروست بووه و به‌شێكیان ڕووبه‌ڕووى شه‌ڕى نه‌قشبه‌ندییه‌كان و قاعیده بوونه‌ته‌وه؛ داعش سه‌ریان له‌و هه‌موو زانیاریه‌ى پێشمه‌رگه له‌سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكیان سوڕماوه.
(عیسمه‌ت ڕه‌جه‌ب) به‌رپرسى لقى 14ـی پارتیی دیمو‌كراتى كوردستان له مووسڵ به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتیی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "گروپى نه‌قشبه‌ندییه‌كان و قاعیده و داعش دژى یه‌ك چه‌كیان هه‌ڵگرتووه و له چه‌ند شوێنێكیشدا لێیان بووەتە شەڕ.
عیسمەت دەیشڵێت: "داعش ئاژاوەیان تێ كەوتووه، چونكه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى له ناو شارى مووسڵ هه‌یانه مه‌رج نییه له سه‌لاحه‌دین یان ئه‌نباریشدا هه‌یانبێت؛ له هه‌ندێك شوێن قاعیده و نه‌قشبه‌ندى و گروپه توندڕه‌وه‌كان چه‌كیان زیاترە و به‌هێزترن، هەر لەبەر ئەوەیش لێیان بووەتە شەڕ و، هه‌ر لایه‌نێك و ده‌یه‌وێت سنورى ده‌سه‌ڵاتى فراوان بكات".
گوتیشى: "داعش له زانیاریی پێشمه‌رگه زۆر ده‌ترسن، چونكه هەر زیانێکیان پێ ده‌كه‌وێت له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ى هاوپه‌یمانانه‌وه ئه‌و زانیاریانه‌ن پێشمه‌رگه ده‌یداته هێڵى ئاسمانى هاوپه‌یمانان سه‌رجه‌م لێدانه‌كانیش ئامانجى خۆى پێكاوه هه‌زاران كوژراویان هه‌بووه، سه‌دان باره‌گایان ڕووخاوه، كارگه‌ى دروستكردنى چه‌كیان وێران كراوه، بۆیه نیگه‌رانن و سه‌ریان لێ شێواوه".
كارزان هه‌ورامى




