ئه‌مه‌ریكاش له‌وه گه‌یشتووه پڕچه‌ككردنى پێشمه‌رگه ڕاماڵینى داعشه

هه‌ولێر-KDP.info- به‌رپرسى میحوه‌رى خازر ئاماژه به‌وه ده‌كات له ناوچه‌كه تاكه هێزێك به شێوه‌یه‌كى فراوان به‌رانبه‌ر به داعش وه‌ستا بێت هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه، هه‌ربۆیه ئه‌مه‌ریكاش گه‌یشتووەته ئه‌و باوه‌ڕه‌ى پڕچه‌ككردنى پێشمه‌رگه شكست و راماڵینی داعشه.
(فه‌ر‌یدون جوانڕۆیى) به‌رپرسى میحوه‌رى خازر له لێدوانێكدا به ماڵپه‌ڕى فه‌رمىی پارتىی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئێستا پێشمه‌رگه به درێژایى 1500 كیلۆمه‌تر سنوورى له‌گه‌ڵ داعش هه‌یه جیا له‌وه‌ى به‌شێكى زۆرى چه‌كه قورسه‌كانى داعش له‌سه‌ر پێشمه‌رگه تاقى كرایه‌وه، به‌ڵام جگه له‌وه‌ى نه‌یانتوانى پێشڕه‌وى بكه‌ن له‌هه‌مان كاتدا گورزێكى وا له داعش دراوه ده‌نگدانه‌وه‌ى له ئاستى جیهان داوه‌ته‌وه له هه‌موو دنیا باسى قاره‌مانى پێشمه‌رگه ده‌كرێت؛ بۆیه ئێستا قۆناغى ئه‌وه‌یه كه پێشمه‌رگه‌ر پڕچه‌ك بكرێت چونكه ئاینده‌ى داعش له ناوچه‌كه و مانه‌وه‌ى مه‌ترسى گه‌وره‌ن ئه‌و مه‌ترسیه‌ش له‌سه‌ر هه‌موو عێراقه به كوردستانیه‌وه گوتى: "هه‌تا پێشمه‌رگه به‌هێزتر بێت داعش بێهێزتر ده‌بێت، چونكه به‌ره‌كانى له نزیك پێشمه‌رگه‌ن زۆرترین كوژراویان به‌ده‌ست پێشمه‌رگه بووه ئێستاش ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌رمانان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ى كه به‌پڕچه‌ككردنى پێشمه‌رگه داعش له‌ناو ده‌چێت نه‌ك له ئاستى عێراق له ئاستى هه‌موو جیهان چونكه پێشمه‌رگه له جیاتى هه‌موو جیهان شه‌ڕ له دژى داعش ده‌كات و پرچەککردنی پێشمەرگەیش مانای راماڵینی داعشە".
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو پێشمه‌رگه پێویستى به چه‌كى نوێ هەیە ئاخر داعش چه‌كى گرانى نوێیان پێیە.
کارزان هەورامی




