٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەشی ڕۆژنامەوانیی ئەلکترۆنی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی دھۆک دەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info-ئەندامێکی فراکسیۆنی زەرد لەپەرلەمانی کوردستان دەڵێ، لەبەر ئەوەی تا ئێستا بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆکانی پارێزگای دھۆک نییە، داواکارییەکمان پێشەکەش وەزارەتی خوێندنی باڵاکرد بۆ ئەوەی بەشی ڕاگەیاندن بکرێتەوە، خۆشبەختانە ئەمڕۆ ڕەزامەندی لەسەر ئەو داواکارییەی ئێمە دراوە.

(ڤیان عەباس) ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی زەرد بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لەبەر ئەوەی لەپارێزگای دھۆک لە زانکۆکان بەشی ڕاگەیاندن نییە، ئێمە نووسراوێکمان ئاراستەی پارێزگای دھۆک کرد بۆ ئەوەی لەرێگەی زانکۆکان داوالەوەزارەتی خوێندنی باڵا بکرێت بەشی ڕاگەیاندن لەوپارێزگایە بکرێتەوە، خۆشبەختانە زانکۆی پۆلیتەکنیکی دھۆک داواکاریەکەی ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کرد و ئەمڕۆ وەزارەت ڕەزامەندیی لەسەر ئەو داواکارییە دەربڕیوە."
(ڤیان عەباس) گوتیشی، بەشی ڕۆژنامەوانی ئەلکترۆنی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی دھۆک دەکرێتەوە و، لەمەودوا قوتابی پێویست ناکات بۆ خوێندنی ڕاگەیاندن بێنە ھەولێر و سلێمانی و، بۆ خۆیان لە پارێزگاکەی خۆیاندا ئەو بەشە دەخوێنن.
ئەوەشی خستە ڕوو، کردنەوەی ئەو بەشە قازانجی زۆرە، چونکە زۆر لە قوتابیان ئارەزوو دەکەن لەو بەشەدا بخوێنن.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار