٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکایەتیی هەرێم: ئازادکردنی گرێ سپی هەواڵێکی خۆشە بۆ گشت خەڵکی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا رایدەگەینن کە "ئازادكردنی شارۆچكەی گرێ سپی لەژێر دەستی تیرۆریستانی داعش هەواڵێكی خۆشە بۆ گشت خەڵكی كوردستان و ئازادیخوازانی جیهان. ئەو سەركەوتنە گورزێكی كاریگەرە لە تیرۆریستانی داعش و دوژمنانی مرۆڤایەتی".

دەقی راگەیاندراوەکە:

ئازادكردنی شارۆچكەی گرێ سپی لەژێر دەستی تیرۆریستانی داعش هەواڵێكی خۆشە بۆ گشت خەڵكی كوردستان و ئازادیخوازانی جیهان. ئەو سەركەوتنە گورزێكی كاریگەرە لە تیرۆریستانی داعش و دوژمنانی مرۆڤایەتی. دەستخۆشی لە شەڕڤانان و هەموو ئەو هێزانە دەكەین كە بەشدار بوونە لە ئازادكردنی گرێ سپی و سوپاسی هێزی هاوپەیمانانیش دەكەین كە ڕۆڵێكی كاریگەریان بینیوە لە لێدان و تێكشكاندنی تیرۆریستان لە ڕۆژئاوای كوردستان. بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گەلانی سووریا و بە تایبەت لە گەلی كورد لە سووریا دەكەین. هیوادارین سەرجەم ئەو ناوچانەی  هێشتا لەژێر دەستەڵاتی تیرۆریستاندا ماون بە زووترین كات ئازاد بكرێن.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

16ـی 6ـی 2015

 

هەواڵی پەیوەندیدار