٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بزووتنەوەی ئیسلامی: پڕۆژەیاسای زۆر بۆ پرسی سەرۆکایەتیی ھەرێم دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، پێویستە پرسی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بە ھاوبەشی چارە بکرێت و جەختیش دەکاتەوە، پێشکەشکردنی زۆر پڕۆژەیاسا بۆ ئەو پرسە خراپە و دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات.

سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان (شوان قەڵادزەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە کۆبوونەوەیە ئەمڕۆی نێوان سەرۆکایەتیی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان باس لە دوو پرس کرا سەرۆکایەتیی ھەرێم و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی ئەوەی سەرۆکایەتیی ھەرێم ھێندەی یاساییە ئەوەندەش سیاسییە، بۆیە نابێت ھەرێم بە قەیرانی یاسایی تێپەڕێت و ھەموومان لەسەر ئەوە سوور بووین پێویستە ئەم پرسە بە یاسا چارە بکرێت، بەڵام ئەم پرسە بۆ مەرامی موزایەدەی سیاسی ئاڵۆز نەکرێت بە عاقڵانە چارەی بکەین.
(شوان قەڵادزەیی) گوتیشی، بڕیارە سبەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی بێنە پەرلەمان و پێداویستییان بۆ دابین بکرێت.
گوتیشی، ئێمە لەگەڵ پرۆژەی زۆردا نین و ئێمە لەگەڵ پرۆژەیەکی ھاوبەشین کە ھەموو فراکسیۆنەکان ئیمزای بکەن و لە ھۆڵی پەرلەمان خوێندنەوەی بۆ بکرێت و پەسەند بکرێت و بەپێی ئەو پڕۆژە مامەڵە بکرێت.
ئەوەشی خستە ڕوو، پێشکەشکردنی پڕۆژەی زۆر بۆ پرسی سەرۆکایەتیی ھەرێم کارێکی خراپە و دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات.
بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار