دادگای میسر چارەنووسی مورسی و سەرکردەکانی ئیخوانی یەکلا کردەوە

قاهیرە-KDP.info- دادگای تاوانەکانی قاهیرە، (محەممەد مورسی) سەرۆكی لەكارلادراوی میسر بە لهداردان سزا دا.
ئەمڕۆ سێشەممە 16(محەممەد مورسی) سەرۆکی لەکارلادراوی میسر و 3 سەركردەی دیكەی ئیخوانەکانی ئەو وڵاتە، بۆ یەکلاکردنەوەی حوکمەکانیان لەلایەن دادگاوە لەسەر هەردوو دۆسییەی هەڵکوتانە سەر زیندانی وادی نیترۆن و سیخوڕی بۆ وڵاتی قەتەر برانە دادگا، دادوەری دادگای تاوانەکانیش سزای لهداردانی بەسەر (مورسی) و، 3 سەركردەی دیكەی ئیخواندا دەرکرد.
(محەممەد مورسی) سەرکردەی ئیخوان، یەکەمین سەرۆکی هەڵبژێردراوی میسر بوو، لە دوای شۆڕشی 25ـی یەنایەری 2012، بەڵام لە مانگی حوزەیرانی 2013 بە کودەتایەکی سەربازی لەلایەن (عەبدولفەتاح سیسی) وەزیری بەرگریی ئەوکاتەی میسر و سەرۆکی ئێستای میسر لەسەر کار لادرا، لەوکاتەیشەوە بزووتنەوەی ئیخوان وەک رێکخراوێکی نایاسایی لە میسردا قەدەغە کراوە.




