٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دكتۆرای فەخری بە 10 كەسایەتیی هونەری، سیاسی و ئاكادیمیی كوردستان درا

سەرچاوە: KDP.info

میسر -KDP.info-  دوێنێ دووشەممە بە هاوبەشیی نووسەرانی بێسنوور و خەڵكانی ئاكادیمیا،  دكتۆرای فەخریی لە زانكۆیەكی بەریتانیایی بەخشرایە ١٠ کەسایەتیی سیاسی، هونەری، ئاکادیمیی کوردستان.

دوێنێ دووشەممە، مەراسیمێك لە قاهیرەی پایتەختی میسر لەلایەن رێكخراوی نووسەرانی بێسنوور، ئاكادیمیای ئەمەریكایی و زانكۆی كامبریجی بەریتانیایی بەڕێوە چوو، بۆ پێشكەشكردنی بڕوانامەی دكتۆرای فەخری بە 10 كەسایەتیی هونەری، سیاسی و ئاكادیمیی كوردستان. لە مەراسیمەكەدا، ژمارەیەكی زۆری بەرپرسانی باڵای سەربازی و سەیاسەتمەداران و هونەرمەندانی میسری ئامادە بوون و بڕوانامەی دكتۆرای فەخری لەلایەن زانكۆی كامبریجی بەریتانیاییەوە، درا بە (سیروان بارزانی)، (عەبدوڕەحمان سدیق)، (د. کوردستان موکریانی)، (خەسرۆ جاف)، (ئەحمەد سالار). (د. شکوریە ڕەسووڵ)، (شڤان پەروەر) و (قەشە لویس).

مەراسیمەكە لەلایەن ژمارەیەكی بەرچاوی میدیا و رۆژنامە و تی ڤییەكانی میسر و وڵاتانی عەرەبییەوە ڕووماڵ كرا و بایەخی زۆری پێ درا.

رابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار