٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سعوودیا: دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان، سەقامگیری بۆ ناوچەکە بەدواوەیە.. ڕێ لە تەماعکاریی ئێران، تورکیا، عێراق دەگرێ

سەرچاوە: KDP.info

واشنتۆنـKDP.infoـ  سعوودیا بۆ چارەكردنی كێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چەندین راسپاردە و پێشنیاز ئاڕاستە دەكات، كە لەنێویاندا دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی گەورە و، گۆڕینی سیستەمی حوكم لە ئێران و بەرقەراركردنی ئاشتیی نێوان عەرەب و ئیسڕائیلە.

(ئەنوەر عیشقی) بەرپرسی سەنتەری ستراتیژیی رۆژهەڵاتی ناوین كە نووسەر و ئاكادیمیستێكی بەناووبانگە، لە سیمینارێكدا بە هاوبەشی لەگەڵ چەندین توێژەر و شارەزای ستراتیژی ئیسڕائیلی کە لە واشنتن ساز درابوو رایگەیاند، بۆ ئەوەی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەرقەرار بێت، پێویستە چەندین هەنگاوی گرینگ بنرێن، یەكێك لەوانە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی گەورەیە، ئەویش بۆ ئەوەی ببێتە هۆی كەمكردنەوەی تەماعكاری و چاوتێبڕینی وڵاتانی ئێران و توركیا و عێراق لە ناوچەكە، چونكە خاكی كوردستان یەك لەسەر سێی هەر یەك لەو وڵاتانە پێك دێنێت، بۆیە دامەزراندنی دەوڵەتی گەورەی كوردستان دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەو كێشە و گرفتانەی لەو بوارەدا هەن.
(ئەنوەر عیشقی) هاوکات بە پێویستی دەبینێ کە، هێنانەکایەی یەکیەتی لە نێوان ئەنجوومەنی هاریکاری عەرەبی، بەرقەراکردنی ئاشتی لە وڵاتی یەمەن و ئاواکردنی دوورگەی عەدەن، چونکە ئەو دەڵێ، ئەمانە هاوسەنگیی دیمۆگرافی لە کەنداوی عەرەبیدا دەێنێتە دی.
پێکهێنانی هێزی عەرەبی بە پشتیوانیی ئەورووپا و ئەمەریکایش بە یەکێکی دی لە پێویستییەکان بۆ هێنانە کایەی سەقامگیری ناوچەکە ناو دەبات، ئەمەیشی بۆ پاراستنی وڵاتانی کەنداو و وڵاتانی دیکەی عەرەبی و ەبرجەستەکردنی ئاساییشە لێیاندا؛ هاوکات کارکردن بۆ چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراتی بە کەڵکوەرگرتن لە بنەماکانی ئیسلام لە وڵاتانی عەرەبیدا.
 

هەواڵی پەیوەندیدار