بۆ جیهادی نیكاحە.. داعش 109 ئافرەتی لە سووریاوە بۆ مووسڵ گوازتنەوە

مووسڵ -KDP.info- سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕەوشی مووسڵ و داعشەکانی مووسڵ دەڵێ، داعش بە مەبەستی ئەنجامدانی جیهادی نیكاح لەگەڵیاندا، 109 ئافرەتی لە سووریاوە بۆ مووسڵ گوازتووەتەوە.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان (سەعید مەموزینی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەمە، ڕێكخراوە تیرۆریستییەكەی داعش 109 ئافرەتی دیلی ژێردەستی بەرەی نوسرەی لە شاری رەققەی سووریاوە بۆ نێو مووسڵ گوازتووەتەوە، چونكە خاوەن لەشولارێكی جوان و سەرنجڕاكێش بوون".
(مەموزینی) گوتیشی: "دووەمین جارە داعش لە سووریاوە بە هۆی جوانییەوە، ئافرەتە دیلەكانی ژێردەستی نوسرە بۆ شاری مووسڵ دەگوازێتەوە و بەسەر ئەمیرەكانیاندا دابەشیان دەكەن، ئەمەیش بە مەبەستی ئەنجامدانی جیهادی نیكاح لەگەڵیاندا، هەروەها پێشوتریش زیاتر لە 150 ئافرەتی دیلی ژێردەستی بەرەی نوسرەی گوازتوەتەوە".
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتی ئەوەیشی ستە ڕوو، ئەمڕۆ لە سەربازگەی سەلامییە لە رۆژهەڵاتی مووسڵ بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێكەوە لە دەستی یەكێك لە چەكدارانی منداڵی سەر بە ڕیكخراوی تیرۆریستی داعش، 26 منداڵی چەكداری سەر بەو ڕیكخراوە تیرۆریستییە تَیدا چوون.
هەژار مەموزینی




