بڕیارەكانی ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان خرانە واری جێبەجێكردنەوە

هەولێر-KDP.info- لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەستەی وەبەرهێناندا، بڕیارەكانی ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان خرانە واری جێبەجێكردنەوە و بۆ ئەو مەبەستەیش سێ لیژنە بۆ پارێزگاكانی هەرێم پێك هێندران.
ماوەیەك لەمەوبەر، ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان ٥٨ بڕیاری سەبارەت بە چاكسازی و چارەكردنی كێشەكانی وەبەرهێنان دەركرد، هاوكات دەستەی وەبەرهێنانیش سێ لیژنەی بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی دەستە و ئەندامێتیی بەڕێوەبەرە گشتییەكان پێك هێنا بە مەبەستی جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانە.
هەر لەو میانەیەدا ئەمڕۆ چوارشەممە لە بینای سەرەكیی دەستەی وەبەرهێنان كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بۆ سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان ساز دەكرێت و تێیدا باس لە هەنگاوەكانی چاكسازی لە وەبەرهێنان و بەخشینی زانیاری بە كەناڵەكانی راگەیاندن دەكرێت.




