٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فڕاكسیۆنی زەرد: بڕوامان بە تەوافوق هەیە.. پڕۆژەكەی گۆڕان موزایەدەی سیاسییە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  گوتەبێژی فڕاكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، ئەو پڕۆژەیاسایەی بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی پرسی سەرۆكایەتیی هەرێمەوە پێشكەشی كردووە، بە شێوەیەكی تاكلایەنانە موزایەدەی سیاسییە، چونكە ئەو پرسە پێویستە بە تەوافوق چارە بكرێت، ئەگەر نا چارەكردنی زەحمەتە و بەو جۆرەیش ناكرێت.

گوتەبێژی فڕاكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان (محەممەد عەلی یاسین) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئێمە لە سەرەتای دەستپێكردنی گفتوگۆكردندا بووین بۆ پرسی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، كە بزووتنەوەی گۆڕان ئەو پڕۆژەیاسایەی لەسەر ئەو پرسە بە شێوەیەكی تاكلایەنانە پێشكەش كرد، ئەم كارەی بزووتنەوەی گۆڕانیش واتاكەی بروانەبوونە بە دانوستان".

(یاسین) باسی لەوەیش كرد، "(سەرۆك بارزانی) داوای لە لایەنەكان كرد پڕۆژەیاسا لەبارەی سەربەخۆییەوە پێشكەش بكەن نەك پرسی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، چونكە خۆی لەگەڵ درێژكردنەوەی ویلایەتی سەرۆكی هەرێمدا نییە، بەڵام ئەوەی گۆڕان كردیان موزایەدەی سیاسییە و هیچی دیكە نییە. رازییش نابین هیچ هێزێكی سیاسی ئەو ئەزموونەی ئێمە بەرەو ئاقارێكی مەترسیدار ببات و لێی قبووڵ ناكەین".
گوتەبێژی فڕاكسیۆنی زەرد راشیگەیاند، "ئێمە بڕوامان بە تەوافوق هەیە، چونكە بە تەوافوق نەبێت ئەو پرسە چارە ناكرێت".
بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار