لە شنگال چوار مۆڵگەی داعش خاپوور کران.. تونێڵێكیشیان لێ تێك درا

شنگال-KDp.info- فەرماندەیەکی پێشمەرگە لە میحوەری شنگال پێی ڕاگەیاندین کەوا لە ئێوارەوە تا كهمێك لهمهوبهر، فڕۆکە جەنگییەکان چوار ئاسمانههێرشیان بردووهته سهر مۆلگەکانی داعش و سەرجەم مۆڵگەکانیان خاپوور کردوون.
موقەدەم (سەمەدار ڕەزا) كه یەکێک لە فەرماندەکانی لیوای 12ی پیادەی هێزەکانی پێشمەرگەیه لە شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند، لە ئێوارەوە تا کەمێک لەمەوبەر فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزی پیشمەرگەی کوردستان، چوار مۆڵگەی جیاوازی داعشانیان لە نێو شارۆچکەی شنگال بە چڕی بۆردوومان کردووە.
به گوتهی ئەو فەرماندەیەی پیشمەرگە، لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانانەدا، چوار مۆڵگەکە بە تەواوەتی خاپوور کراون و زیاتر لە 7توندڕۆی داعش کوژراون.
هەروەها گوت، پیلانێکی داعشیش پووچەڵ کرایەوە، کە دوای ئەوەی پیشمەرگە هەستی بە دروستکردنی تونێلێک کرد و شوێنەکەیان دۆزییەوە، فڕۆکە جەنگییەکانیان لێ ئاگادار کردنەوە و دەستبەجێ تونێلەکەیان وێران کرد.
هەژار مەموزینی




