٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش ٢٧سەربازی گوللە باران کرد

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-داعش ٢٧ سەربازی سوپای پێشووی عێراقی گوللە باران کرد؛ لەمیانی بۆردومانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانانیشەوە سێ سەرکردەی داعش کوژران.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەمووسڵ(عیسمەت رەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:" فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان مۆڵەگەکانی تیرۆریستانی داعشیان لەنزیک تونێلی کۆمەڵگای رۆشنبیری لەلای چەپی مووسڵ بۆردوومانکرد، لەئاکامدا سێ سەرکردەی تیرۆریستانی داعش بەرەگەز سوریایی کوژران.
(عیسمەت رەجەب) گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش ٢٧سەربازی سوپای پێشووی عێراقیان گوللە بارانکرد کە ئامادە نەبوون چەک ھەڵبگرن و بچنە بەرەکانی شەرەوە.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار