مۆڵگەیەکی دیکەی داعش وێران کرا

خازر-KDP.info-هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی به هه‌ماهه‌نگی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆریستانی داعشانیان له گوندی شێخ ئه‌میر، کردە ئامانج و وێرانیان کرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 7، رێكه‌وتی 15-6-2015 هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی به چه‌كی قورس و به هه‌ماهه‌نگی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان، مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆریستانی داعشیان، له گوندی شێخ ئه‌میری میحوه‌ری خازر كردە ئامانج و خاپوریان كرد.
به‌گوێرەی زانیاری وردی هه‌واڵگری و فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، له كاتی ئاگر بارانكردنی مۆڵگه‌كه‌دا، زیاتر له 3 تیرۆریستی داعش كوژراون و وێڕای ئەوەی کە مۆڵگەکە بەتەواوی خاپوور کراوە.




