٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داعش تادێ بەرەو دواوە دەگەڕێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

باشیک-KDP.info-فەرماندەیەكی پێشمەرگە دەڵێت، تیرۆریستانی داعش کە مەەیل (ئیرادە) و هێز و خۆراگرییەکەی پێشمەرگەیان دیت، پاشەکشەیان کرد؛ هەڵبەت هەندێ هۆکاری دیکەیش پشتی داعشی شکاندووە.

فەرماندەپێشمەرگە (عەریف بەهرام یاسین) لە میحوەری باشیكەوە وای بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "كۆمەڵە هۆكارێک داعشی داکەواندەوە؛ یەكێك لەوانە ئیرادە و هێز و خۆڕاگریی پێشمەرگە قارەمانەكان و تێكشكاندنی هەموو هێرشەكانی چەكدارانی داعش، هەروەها پێكهێنانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ لەناوبردنی داعش، هەروەها خەڵکی ئەو ناوچانەی لەژێر دەستی داعشدانە لە تیرۆریستان بێزار بوونە و ورە و مەعنەویاتی تیرۆریستان ڕووخاوە، چەك و تەكنەلۆجیای نوێ لە دەست هێزی پێشمەرگە لە جاران زۆر باشترە، هەروەها خواردن و كەلوپەلی دیكە وەك پێویست لە دەست تیرۆریستاندا نەماوە، كە هەموو ئەمانە هۆكاری جیاجیان  وای كردووە كە ورەی داعش بڕووخێت و تا دێ بەرەو دواوە بگەڕێتەوە.

ڕابین شێروانی

 

هەواڵی پەیوەندیدار