کونسووڵی فه‌ره‌نسا: پشتی كوردستان دەگرین

هەولێر-KDP.info-کونسووڵی فه‌ره‌نسا لەمیانی سەردانی بۆ لای جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پشتگیری وڵاتەکەی لە ڕووی سەربازی و سیاسی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و ڕاشیگەیاند کە دۆستی زۆرتان لە فەرنسا هەیە و سەرۆکی فەرەنسایش دۆستێکی گەورەی ئێوەیە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/6/2015 (د. جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی) جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له نووسینگەکەی خۆی له ته‌لاری په‌رله‌ماندا، پێشوازیی له (ئالیان گۆبریتە) كونسووڵی وڵاتی فه‌ره‌نسا له هەولێر كرد.
له دانیشتنێكدا (گۆبریتە) خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ربڕی و دووپاتیكرده‌وه كه به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان و گه‌له‌كه‌ی جێگای سه‌رنج و گرینگیی وڵاتی فه‌ره‌نسایه.
دەیشڵێت، دۆستی زۆرتان هه‌یه له فه‌ره‌نسا تا سه‌رۆك (فرانسوا ئۆڵاند) کە دۆستێکی گەورەی ئیوەیە، و ئاماژه‌ی به كاره به‌رده‌وامه‌كانی ڕێكخراوه ناحكوومییه‌كانی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان وپشتیوانی حكوومه‌تی فه‌ره‌نسا بۆ ئه‌و كارانه كرد، هه‌روه‌ها پشتگیری وڵاته‌كه‌ی بۆ كوردستان له ڕووی سیاسیی و سه‌ربازی دووپات كرده‌وه.
له لای خۆیشیه‌وه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان جه‌ختی له سه‌ر گرنگیی به‌هێزكردنی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا كرده‌وه و گوتی: فه‌ره‌نسا تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه له‌لای گه‌لی كوردستان، چونكه ئه‌و وڵاته وه‌ك میلله‌ت و سه‌رۆك له ڕۆژانی سه‌ختدا پشتی گه‌له‌كه‌مانی گرتووە.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا چه‌ند ته‌وه‌رێك سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی له گه‌ڵ به‌غدا وشه‌ری دژ به تیرۆریستانی داعش و چۆنیه‌تی په‌ره‌سه‌ندنی ئاسۆیه‌كانی هاوكاری و په‌یوه‌ندی له نێوان هه‌رێم و فه‌ره‌نسا له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا خڕانه ڕوو.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا (د. جه‌عفه‌ر ئێمینكی) ئارمی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك دیاری پێشكه‌ش به کونسووڵی فه‌ره‌نسا كرد.




