ئامادەکاری نەکراوە تا شاندی تەکنیکی سەردانی بەغدا بکات

بەغدا-KDP.info-ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌بوو شاندى ته‌كنیكى له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا چاویان به‌یه‌كترى بكه‌وتایه به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و دیداره نه‌كراوه ئه‌وه‌ش به هۆى ئه‌و دۆخه‌ى ئێستاى عێراقى تێ كه‌وتووه.
(د. تارق گه‌ردى) ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له لێدوانێكدا به ماڵپه‌رى فه‌رمىی پارتىی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "بڕیار وابوو شاندى ته‌كنیكى له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا یەکدی ببینن، به‌ڵام تائێستا ئه‌و دیداره نەکراوە، چونكه بابه‌تى ڕومادى و پابه‌ندن نه‌بوونى عێراق به ڕێككه‌وتنه‌كه هات به دوایدا.
(د.تارق) ئاماژەیشی دا: "ئه‌و شانده بۆ ئه‌وه دێنه به‌غدا تا ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی ناردنى نه‌وت بدەن له ڕێگاى هه‌رێمى کوردستانه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات و له ڕێگاى كۆمپانیاى سۆمۆیشەوە، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش شاندێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران سه‌ردانى پاڵاوگه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد؛ پاشان ڕاپۆرتیان دایه به‌غدا دواى ئه‌و سه‌ردانه بڕیار بوو شاندى كوردى بێنه به‌غدا به‌ڵام ئه‌و شانده دوا خرا، چونكه سه‌ردانى (عادل عه‌بدولمه‌هدى) وه‌زیرى نه‌وتى عێراقى به دواوه هات بۆ هه‌رێمى كوردستان".
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان به وردى ڕاپۆرتى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى داوه‌ته په‌رله‌مانى عێراق و حكوومه‌تى عێراق، زۆر به وردى و شه‌فافانه له‌و باره‌وه ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئه‌وه ئه‌و شانده ڕێك ده‌خرێت بۆ به‌غدا."
كارزان هه‌ورامى




