٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ڕەنگە ١٠٠ دۆلار ببێتە ١٥٠هەزار دینار

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق پێشبینی دەکات١٠٠ دۆلار  بگاتە ١٥٠ھەزار دینار، چونکە بانکی ناوەندیی پێی جڵەو ناکرێت.

(مەسعود حەیدەر) ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لیژنەی دارایی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بانکی ناوەندیی عێراق ھەوڵی زۆر دا دۆلار بەرزەفت بکات، بەڵام نەیتوانی، چونکە ١٥ بانکی حکوومی و ئەھلییان دیاری کرد بۆ ئەوەی ھاووڵاتیان ڕاستەوخۆ دۆلار لەو بانکانە بکڕن، بەڵام ئەو بانکانە پابەند نین بە نرخەکە و لە بازاڕدا دەیفرۆشنەوە، ئەمەش دەستێکی لە پشتەوەیە  کە گروپێکی مافیان بواری بانکیان لە عێراق قۆزتۆتەوە کە سوودێکی لە ڕادەبەدەری لێ دەبینن."
(مەسعوود حەیدەر) گوتیشی، کۆنترۆڵکردنی نرخی دۆلار ئاسان نییە، چونکە دامەزراوەی بانکی لە عێراق زۆر تەقلیدییە، بۆیە ئالیەتی کۆنترۆلکردنی زۆر قورسە، بۆیە ئەو کێشەیە ھەروا بەردەوام دەبێت، چونکە ئەو دۆلارەی لە بانکی ناوەندییەوە دێت نایبەن بۆ بازاڕ و، دەیهێڵنەوە بۆیە بەم شێوەیە بەرز بووەتەوە.
گوتیشی، گەر بەم شێوەیە بەردەوام لە بەرزبوونەوەدا بێت ڕەنگە نرخی ١٠٠ دۆلار بگاتە ١٥٠ھەزار دینار.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار