بەغدا 19 ترلیۆن دینار قەرزاری هەرێمە

هەولێر-KDP.info-وەزارەتی داراییی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای کرد، بەغدا زیاتر لە 19 ترلیۆن دیناری هەرێم قەرزارە.
(ئەحمەد عەبدولڕەحمان) گوتەبێژی وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێم لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان لە دیوانی وەزارەتی دارایی ئەمرۆ دوشەممە 15ی 6 ڕای گەیاند، لە ماوەی ساڵێك و 5 مانگی ڕابردودا بەغدا زیاتر لە 19 ترلیۆن كوردستان قەرزارە، گوتی: لە ماوەی پێنج مانگدا بەغدا ٢ترلیۆنو850 ملیاری ناردووەتە هەرێمی كوردستان لە كاتێكدا بەشە بودجەی هەرێم لەوماوەیەدا، بریتیە لە ٦ترلیۆنو173ملیار و زیاتر لە 3ترلیۆنو960ملیارو175ملیۆن دینار لە ماوەی پێنج مانگدا بەغدا قەرزاری هەرێمە، ئەوە جگە لەوەی 16ترلیۆنەکەی ساڵی 2014ـیشی نەناردوە.
(ئەحمەد عەبدولڕەحمان) جەختی كردەوە بەغدا مافەكانی داراییەكانی هەرێمی كوردستانی نەداوە لە كاتێدا هەرێم پابەندی ڕێكەوتنی ناردنی نەوت بووە.
بەرپرسەكەی وەزارەتی دارایی جەختی كردەوە لە ساڵی 2014 تواندراوە لە ڕێگەی چاكسازیی هەزارو500ملیار دینار كەم بكرێتەوە.
گوتیشی، بەم زووانە پلانێكی چاكسازی كە بە هاوكاری پسپۆڕانی ئابووری ناوخۆ و دەرەوە ئامادەكراوە و بەم نزیكانە ڕادەگەیێندرێـت.
یەحیا سابیر




