٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حەفتەی دابێ پڕۆژەیاسای تایبەت بە تاقانەکان پەسەند دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-لە پەرلەمانی کوردستان پڕۆژەیاسایەک ئامادە کراوە کە تایبەتە بە خزمەتکردنی تاقانەکان؛ بڕیاریشە حەفتەی دابێ پەسەند بکرێت. بەپێی ئەو پڕۆژەیاسایە کۆمەڵێک خێروبێر (ئیمتیازات) دەیانگرێتەوە، لەوانە ساڵانە حکوومەت بە خەرجی خۆی، دەیاننێرێتە سەرەوە.

ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان (باپیر کا‌مەلا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، پڕۆژەیاسایەک ئامادە کراوە و ڕاپۆرتی ھاوبەشی لەبارەوە نووسراوە بۆ خزمەتکردنی زیاتری تاقەنانەکانی ئەنفال و جینۆساید وکیمیاباران و، بریارە حەفتەی دادێ بخرێتە بەرنامەی کارەوە و، پەسەند بکرێت.
(باپیر کا‌مەلا) گوتیشی، بەپێی ئەو پڕۆژەیاسایە لیژنەیەک بە سەرۆکایەتیی دادوەرێک دروست دەکرێت بۆ ئەوەی ناوی تاقانەکان دیاری بکرێت و، ناوی ئەوانی دی دەربهێندرێت؛ جگە لەوەش لە لە دامودەزگاکانی حکوومەت ڕێزێکی تایبەتیان لێ دەگیرێت.
گوتیشی، لەبرگەیەکی دیکەی ئەو پڕۆژەیاسایەدا ھاتووە، ساڵانە برێکی پارە تەرخان دەکرێت بۆ ئەوەی ساڵانە گەشتی دەرەوە بەو تاقانەیانە بکرێت لەسەر ئەرکی وەزارەتی شەھیدان دەبێت.
(کامەلا) ڕاشیگەیاند، ئەو تاقانانە ھەموو ئیمتیازاتێکی شەھیدانە دەیانگرێتەوە، لەوانە خوێندنی منداڵەکانیان لە قوتابخانە و زانکۆ ئەھلییەکان.
ئەوەشی خستە ڕوو، کێشەیەک ھەبوو کە لەدوای خۆیان مووچەکەیان نەدەما، بەڵام ئێستا دوای خۆیشیان مووچەیان ھەر دەمینێت بۆ کەسوکارەکەیان.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار