پێشمەرگە بەبێ گوێدانە حەشدی شەعبی خەندەقی لێ دا

جەلەولا -KDP.info- دوای ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری جەلەولا و سەعدیە دەستیان کرد بە هەڵکەندنی خەندەق، ژمارەیەک پەرلەمانتارێکی عێراق دەستیان کردووە بە تانە و دەڵێن دەبێ پرس بە حەشدی‌شەعبی بکرێت؛ بەرپرسی ناوچەی پارتی لە جەلەولا دەڵێ پرس بە کەس ناکەین و ئەو خەندەقە بۆ سەلامەتی گیانی پێشمەرگەیە.
به مه‌به‌ستى پاراستنى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له هێرشى چه‌كدارانى داعش له سنوورى جه‌له‌ولا و سه‌عدیه هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له چه‌ند میحوه‌رێكه‌وه ده‌ستیان کردووە به هه‌ڵكه‌ندنى خه‌نده‌ق، بەڵام دیارە چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى عێراقی پییان ناخۆشە و، ئه‌مڕۆ (15/6/2015) هاتوونەتە دەنگ و، دەڵێن ده‌بووانە پرسێک به حه‌شدى‌شه‌عبى بكرابایە!
(عه‌دنان شه‌حمانی)، ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا به ناوى چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى عێراق ڕایگه‌یاند: "ئەو کەندەک‌هەڵکەندنەی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان‌مان پێ قبووڵ نییە کە له نێوان جه‌له‌ولا و سه‌عدیەدا خەریکیەتی؛ ئاخر پێشمه‌رگه و حه‌شدی‌شه‌عبی له‌و دوو شاره‌دا جێگیرن و، نەدبا ئەوان بەبێ پرسی ئەمان کارێکی وایان بکردایە
(عامر ڕه‌فعه‌ت) به‌رپرسى ناوچه‌ى جه‌له‌ولاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان ڕاگه‌یاند: "ئێمه لەبەر گیانى پێشمه‌رگه کەندەکمان لێ داوە؛ له‌وه‌ته‌ى ئه‌و که‌ندەکه لێ دراوه، ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراومان لە کۆڵ بووەتەوە و، داعش جووڵه‌ى لێ بڕاوە؛ ئه‌وه‌ى كراوه پلان و ستراتیجیه‌تى پێشمه‌رگه‌یە و پێویست ناكات پرس به‌كه‌س بكه‌ین، چاکمان دەزانی داعش بەنیازە لەوێوە پەلاماری پیسمەرگە بدات".
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو کە لەوەتی خەندەقەکە لێ دراوە، داعش زۆری لێ دەکوژرێت.
كارزان هه‌ورامى




