سەرحەد قادر: کارگە تەقەمەنییەکی داعش کاول کرا

هه‌ولێر-KDP.info-به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى قه‌زا و ناحیه‌كانى شارى كه‌ركووك دەڵێ داعش لەوەتی کارخانە بۆمبسازییە هەرە گەورەکەیان لێ تەقێندرایەوە، هێزی جارانی نەماوە و، بڕستی لەبەر بڕاوە.
دیارە ئەو بەینە کارخانەی بۆمبسازییەکەی داعش له حه‌ویجه كرایه ئامانج و، کاول کرا؛ عه‌مید (سه‌رحه‌د قادر) به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى قه‌زا و ناحییه‌كانى شارى كه‌ركووك له لێدوانێكدا به ماڵپەڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "چه‌ند ڕۆژ لەمەوبەر كارگه بۆمبسازییە هەرە گەورەکەی داعش له حه‌ویجه درایە بەر بۆردومان و، کاول کرا. لەو کارگەیەدا ئۆتۆمبێلیان بۆمبڕێژ دەکرد و، دەیانناردە شەڕ. دیارە شوێنی ئەو کارخانەیە بە وردەکارانەوە درابووە هاوپەیمانان."
داعش لەوەتی ئەو کارگە بۆمبەیان لێ کاول بووە، بڕستیان لێ بڕاوە و، تەنانەت له ڕاگەیاندنەکانی خۆیشیانه‌وه ئاماژه به‌و زیانه گه‌وره‌یه ده‌كه‌ن".
كارزان هه‌ورامى




