محەمەد کەمال: لایەنە سیاسییەکانی کەرکووک پشتی ئەنجوومەنی پارێزگایان قایمتر کرد

کەرکووک-KDP.info-ئەمڕۆ لە شاری کەرکووک لایەنە سیاسییەکان کۆبوونە و پشتگیرییان لە ئیدارە و ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کرد.
بەرپرسی لقی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک (محەمەد کەمال) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: نەناردنی بەشە بوودجەی کەرکووک پرسێکی ئابوورییە و ئێمە پشتگیری لە ئیدارە و ئەنجومەنی پارێزگا دەکەین، ھەر بۆیەش ئەمڕۆ لایەنەکان کۆبوونەوە و پشتگیری خۆیان بۆ ئەو ھەڵوێستەی ئیدارە و ئەنجومەنی پارێزگا دەربڕی کە نوێنەری ئێمەیش وەک پارتیی دیموکراتی کوردستان تێدا بەشدار بوو و ئەو پشتگیریەش پشتی ئەنجوومەنی پارێزگای قایمتر کرد بۆ هەڵوێست وەرگرتن دژی بەغدا."
(محەمەد کەمال) گوتیشی، من بڕوام وا نییە چوونی شاندێک بۆ بەغدا بتوانی کێشەی دارایی چارە بکات، چونکە ھەرێمی کوردستان ھەموو ھەوڵێک دەدات ئینجا نیوەی مووچەی ئەوان ڕەوانە دەکەن، بۆیە بڕوا ناکەم چوونی ئەو شاندە ھیچ ئەنجامێکی ھەبێت.
بڵند ئیبراھیم




